ئاژانسی هەواڵی ریا نۆڤۆستیی ڕوسیی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای دیپلۆماسی تورکیاوە دەڵێت، تورکیا هاوشانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێوشوێنەکان ئامادە دەکات بە ئامانجی دڵنیابوون لە سەقامگیری پڕۆسەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، چونکە مەترسیی هەوڵدان بۆ پەکخستنیان هەیە.
بەرپرسەکەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگە پێشوەختە هەلومەرج دروست بکرێت بۆ پاراستنی دیالۆگ و ڕێگرتن لە تێکدانی کەشی دانوستانەکان.