پاکستان و ئەفغانستان ماوەی چەندین ساڵە لەسەر کێشەی دیاریکردنی سنوور ناکۆکیان هەیە، هەندێک جار ئەم ناکۆکیانە دەبنە هۆی رووبەڕووبوونەوە و بۆردومانی یەکدی.
بە گوتەی سامی عومەری، شارەزا لە ئاسایش و کاروباری باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا بە جەزیرەی گوتووە، لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ساڵی 2021 لە ئەفغانستان، هەردوو وڵات، پاکستان و ئەفغانستان 75 جار رووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا روویداوە.
لە نوێترین پێشهاتدا ئەفغانستان لە تۆڵەی هێرشەکەی 22ـی مانگ، لەلایەن پاکستانەوە، هێرشی کردە سەر هێڵی دوورەند لە بەری پاکستان، هێڵەکە زیاتر لە 130 ساڵە ناکۆکی سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.
لە تۆڵەی هێرشەکە، پاکستان بۆردومانی شارەکانی کابوڵ، قەندەهار و پاکتیای کرد لە ئەفغانستان و بە گوتەی بەرپرسانی پاکستان، 'بەهۆی بۆردومانەکانی ئێمەوە لانیکەم 133 چەکداری تاڵیبان کوژران' وەزیری بەرگریش بە 'شەڕی کراوە' ناوی برد.
لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان بابەتی توانا سەربازییەکانی هەردوولا دێتە بەرباس، ئەمە بەراوردی توانای سەربازی هەردوو وڵاتە؛

ژمارەی سەرباز
پاکستان، زیاتر لە 660 هەزار سەربازی چالاکی هەیە، کە 560 هەزار لە سوپا، 70 هەزار لە هێزی ئاسمانی و 30 هەزاریان لە هێزی دەریایین.
ئەفغانستان، خاوەنی 172 هەزار سەربازی چالاکە، کە ژمارەیەکی کەمیان لە هێزی ئاسمانین.
زانیاریی لەبارەی ژمارەی ئەفغانستان بە ناڕوونی ماوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئیندیپێندت، خاوەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و تانکە، بەڵام مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆڤییەت.
ئەفغانستان خاوەنی هیچ فڕۆیەکەی شەڕکەر نییە، تەنها شەش فڕۆکەی سوک [کەم توانا] و 24 هێلیکۆپتەرە.
سەرچاوە Independent