سهرۆكی ئهمریكا ههڕهشهی كشانهوهی وڵاتهكهی له ناتۆ دهكات و بە "پڵنگێکی کاغەزی" ناوی دەبات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێیدا بۆ ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی هێرشی توند دەکاتە سەر هاوپەیمانی ناتۆ و ڕایدەگەیێنێت کشانەوەی واشنتن لەو ڕێکخراوە بەدوور نازانێت، چونکە بە وتەی ئەو ناتۆ تەنیا "پڵنگێکی کاغەزییە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ وڵاتانای هاوپەیمانی ناتۆی بە "نامەرد" ناوبردووە، بەهۆی پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و دەستێوەرنەدان لە بابەتە هەستیارەکانی وەک گەروی هورمز.
ترەمپ، ڕەخنەی توندیشی لە تێوەگلانی وڵاتەکەی لە جەنگی ئۆکرانیا گرت و وتی: "ئۆکرانیا کێشەی ئێمە نەبوو، ئێمە هەمیشە بۆ هاوپەیمانەکانمان ئامادە بووین، بەڵام ئەوان بۆ ئێمە نەبوون."