سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشیان كردوهته سهر حهوت ههزار ئامانجی ئێران و هێزەکانیان توانیوویانە سیستمە بەرگری و سەربازییەکانی ئهو وڵاته بەتەواوی لەناو ببەن.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکدا لە سەنتەری ترامپ - کەنەدی ئاماژەی بەوەکرد، هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران نەماون، زۆرێک لە کەشتییە جەنگییەکانیان نوقم کراون.
گوتیشی، زیاتر لە 100 کەشتیی جەنگیی ئێران لە گەرووی هورمزدا تێکشکێنراون، 30 کەشتییان لە جۆری مینڕێژکەر بوون.
بە گوێرەی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا، سوپای ئەمریکا زیاتر لە 7 هەزار ئامانجی سەربازی و بازرگانییان لە نێوخۆی ئێران پێکاوە. گوتیشی، توانای هاوێشتنی موشەکی بالیستی بە ڕێژەی 90٪ و هێرشە درۆنییەکان بە ڕێژەی 95٪ کەم بوونەتەوە.
ترەمپ هۆشداریشیدا، ڕەنگە بڕیاری لێدان لە ژێرخانی نەوت لە دوورگەی خارک بدەن.
ترەمپ جەختی کردەوە، ئێران ماوەی 47 ساڵە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا و جیهان، داوای لە وڵاتانی دیکەش کرد، بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی کەشتیی جەنگی رەوانەی گەروی هورمز بکەن.