ڕاستەوخۆ

ترەمپ: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکه‌ین جگە لە خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکەن ئەگەر تاران به‌بێ مەرج خۆی بەدەستەوە نەدات.

دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ، نووسیویەتی، "هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکرێت، جگە لە خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج".

دۆناڵد تره‌مپ ده‌شڵێت، ئەگەر ئێرانییەکان سەرکردەیەکی نوێ دیاری بکەن، ئێران لەڕوی ئابوورییەوە بەهێزدەکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا نوسیویشیه‌تی، مەرجی سەرەکیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاوەدانکردنەوەی ئێران پەیوەستە بە "دیاریکردنی سەرکردەیەکی مەزن و پەسند" بۆ ئێران.

 ترەمپ دەشڵێت، دوای ئەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی ئێران لە لێواری وێرانبوون و دەیگەڕێننەوە بۆ دۆخێک، کە لەڕووی ئابوورییەوە "گەورەتر، باشتر و بەهێزتر" بێت لە هەر کاتێکی دیکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.