ڕاستەوخۆ

ترەمپ: شەڕ کۆتایی دێت و ئێران یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ڕادەست دەکات

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا گەشبینی خۆی نیشان دەدات کە دانوستانەکان لەگەڵ تاران دەگەنە ئەنجام و جەخت دەکاتەوە، ڕێگە نادرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەبێت پاشکەوتی یۆرانیۆمەکەی ڕادەست بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ فۆکس نیوز لە بارەی شەڕی ئێران و دانوستانەکان ڕایگەیاند، بەم نزیکانە شەڕ کۆتایی دێت و ئەنجامێک لە دانوستانەکان بەدیدێن.

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "هەندێک لەو سەرکردە ئێرانییەی بەشداریی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەکەن ئاقڵن و ئەقڵانیی بڕیاردەدەن هەندێکیشیان وانین، سەرئەنجام هیواخوازم ئێران زیرەک بێت لە پرسی ڕێککەوتن و دانوستانەکاندا، چونکە ئەمریکا هەموو کارتێکی لەبەردەستە و ئێران هیچ کارتێکی نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێرانییەکان هەر کات بیانەوێت، دەتوانن پەیوەندیی بکەن بۆ ڕێککەوتن.

لە بارەی پرسی ئەتۆمیشەوە ترەمپ گوتی، ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتندا یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ڕادەست دەکات و هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.