ڕاستەوخۆ

ترەمپ: دانوستان لەگەڵ ئێران لەسەر خاڵی "واتادار" دەبێت

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی نهێنی بەڕێوەدەچێت. دەشڵێت، تەنیا کۆمەڵێک خاڵی دیاریکراو و واتادار بۆ واشنتن قبووڵکراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەخنەی لەو ڕاپۆرتانە گرت، کە وەک خاڵی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بڵاودەکرێنەوە نوسیوویەتی، "تەنیا کۆمەڵێک لە خاڵە واتادارەکان بوونیان هەیە کە بۆ ئەمریکا قبووڵکراون، لە دانوستانەکەدا و لە پشت دەرگە داخراوەکانەوە گفتوگۆیان لەسەر دەکەین."

پەیامەکەی ترەمپ، هاوکاتە لەگەڵ زانیارییەکانی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی کە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو پلانە 10 خاڵییەی ئێران وەک کارنامەی دانوستان بڵاویکردووەتەوە، ئەو مەرجانە لەخۆ ناگرێت کە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەسەریان ڕازی بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.