دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی كورده‌كانه‌وه چه‌كی ناردووه بۆ خه‌ڵكی ئێران، به‌ڵام كورده‌كان چه‌كه‌كانیان بۆ خۆیان هه‌ڵگرتووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ڕاگه‌یاندووه، له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی كورده‌كانه‌وه چه‌كی ناردووه بۆ خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام كورده‌كان چه‌كه‌كانیان بۆ خۆیان هه‌ڵگرتووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كه‌ناڵی فۆكس نیوز كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كردووه، هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی شێوازی ناردنی چه‌كه‌كان باس نه‌كردووه.
هاوكات هیچ ئاماژه‌یه‌كیش به‌وه نه‌كراوه، كه له ڕێگه‌ی كام هێزی كوردییه‌وه چه‌كه‌كان ڕه‌وانه كراون.