ڕاستەوخۆ

تره‌مپ: دەتوانین لە یەک شەودا کۆتایی بە ئێران بهێنین کە دەکرێت سبەی شەو بێت

reset font size increase font size

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، دەتوانن لە یەک شەودا کۆتایی بە ئێران بهێنن، کە دەکرێت سبەی شەو بێت دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنێكی ده‌گمه‌ن و بێ وێنه‌مان بۆ ڕزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كانمان له‌ ناو ئێران ئه‌نجامدا.

ئەمشەو 6ـی نیسانی 2026 دۆناڵد تره‌مپ، له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتی، زۆر به‌ نهێنی كارمان كرد بۆ ڕزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان له‌ ناو خاكی ئێراندا، به‌ڵام دزه‌پێكردنی زانیاری له‌سه‌ر ئۆپەراسیۆنه‌كه‌، ئه‌ركه‌كه‌مانی سه‌خت كرد.

‌تره‌مپ گوتیشی، بۆ ڕزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان 200 سه‌رباز و 155 فڕۆكه‌مان نارده‌ ناو سه‌خترین شوێنی خاكی ئێرانه‌وه‌، سه‌ربازه‌كانمان زۆر ئازایانه‌ و ناوازانه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ئۆپەراسیۆنه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، فڕۆكه‌وانه‌ برینداره‌كه‌یان ڕزگاركرد و هیچ سه‌ربازێكیشمان بریندار نه‌بوون.

ترەمپ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێکدا گوتی، پەیوەندیی دێرینمان لەگەڵ کورد هەیە و بەینمان زۆر باشە، من پیشنیازم کرد کوردەکان دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێی باشە کورد نەچێتە ناو جەنگەکەوە، چونکە ڕووبەڕووی مەرگ و کێشەی گەورە دەبنەوە.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا هانی ئێرانییەکانی دا لە دژی ڕژێمی ئێران ڕاپەڕن، باسی لەوەشکرد، ئێران لەسەر شەقامەکان بە قەناس ئەو ژنانە دەکوژێت، کە بە باشی سەرپۆش ناکەن و داوای مافی خۆیان دەکەن.

دەربارەی ڕژێمی ئێستای ئێران ترەمپ گوتی، "سەرکردە خراپەکانمان کوشت و ئەوانەی ئێستا ماون، خەڵکی باشن".

ئاشکراشیکرد، ئەگەر ڕێگەم بدایە ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لەناو دەچوون.

هەروەها، پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنفڕانسەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمریکا کوێی ئەم جیهانەی بوێت بۆی دەچێت، بە ڕۆژی ڕووناک حەوت کاتژمێر بەدوای سەربازە ئەمریکییەکەماندا لە ئاسمانی ئێران سوڕاینەوە.

ڕاشیگەیاند، بەرەبەیانی سبەی هێزەکانی ئەمریکا گەورەترین و چڕترین هێرشی ئاسمانی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە دەکەنە سەر ئێران.

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.