ڕۆژنامەی "تاران تایمز"ـی ئێرانی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا، وێنه‌ی كڵاوێكی سه‌ربازیی داناوه و به مانشێتێكی گه‌وره له‌سه‌ری نوسیوه "پاشای هوورمز"، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مۆڵه‌ته 48 كاتژمێرییه‌ی، كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئێرانی دانابوو، كه گه‌رووی هورمز بكاته‌وه.

ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی "دوای چەندین هەفتە هەوڵی بێ‌وچان بۆ نەهێشتنی ڕێگرییەکانمان لەسەر گەروەکە، ترەمپ مۆڵەتێکی 48 کاتژمێری دانا".
ڕۆژنامەی "تاران تایمز" کە بە ڕۆژنامەیەکی نزیک لە حكومه‌تی ئێران ناسراوە، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک.
باسی له‌وه‌ش كردووه، مەسعود پزیشکیان، سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، تاران وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و توندی ده‌بێت.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کردووە، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاته‌مولئەنبیا، هۆشداریی داوە له‌وه‌ی، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، سەرجەم وێستگەکانی سوتەمەنی، وزە، تەکنەلۆژیای زانیاری و هەروەها وێستگەکانی ئاو لە هەموو ناوچەکه، دەبنە ئامانجی هێرشەکانیان.