ڕاستەوخۆ

بەهۆی هێرشەکانەوە دەیان چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون

reset font size increase font size

سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ئاشكرایكرد، بەهۆی هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبیی، بە دەیان چەکداری حەشد کوژراو و برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاندووە، تا ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاکانی عێراق لەلایەن سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، زیاتر لە 60 چەکداری حەشد کوژراون و 100 چەکداری دیکەش برینداربوون.

هادی عامری داوا لە پەرلەمانی عێراق و حکومەت و وەزیری دەرەوە دەکات، هەڵوێستی جدییان هەبێ و کار بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە کە ئەو بە دەستدێژیی ناویبرد.

لە وەڵامی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گروپەكانی نزیك لە تاران هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل و بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەستێكرد، لە نێویشیاندا ئەو گروپانەی بە بەرەی مقاومە ناسراون دەستیان بە هێرشكرد، لە بەرانبەریشدا ئەمریكا و ئیسرائیل بنكە و بارەگاكانیان بە بۆردوومان دەكات و فەرماندە و سەركردەكانیان بە ئامانج دەگرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكیشە بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی بۆردومان دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.