ڕاستەوخۆ

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە شەش کەس لە غەزە کوژران

reset font size increase font size

بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر دوو ناوچەی ‌غەزە، شەش کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

حەماس رایگەیاند، ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل سەر بنکەیەکی پۆلیس لە کەمپی بورێیج و خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە خان یونس دەکەن، ئەم هێرشانەی ئیسرائیل دەرخەری حساب نەکردنە بۆ رۆڵی نێوەدگیرەکان.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس رایگەیاند، تەرمی چوار کوژرا و چەند بریندارێک گەیشتووەتە نەخۆشخانە.

لە ناوەڕاستی غەزەش، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە کەمپی پەنابەرانی بورێیج بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی فەڵەستینی کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

قەسام، باڵی سەربازی حەماس رایگەیاندوو، ئیسرائیل لە توندوتیژییەکانی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی فەڵەستین بەردەوامە، تەنها ئێستا شێوازەکەی گۆڕاوە.

هەروەها لەبارەی رۆڵی وڵاتانی نێوەندگیر دەڵێ، قسەی وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی وەستانی شەڕ جێبەجێ ناکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.