ڕاستەوخۆ

بەریتانیا سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەکات

reset font size increase font size

بەریتانیا لەگەڵ زیاتر لە 40 وڵات سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی سەربازییە بۆ کۆتاییهێنان بە داخستنی گەرووی هورمز و پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی.

تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیەندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ لە بارەی گەمارۆی دەریایی ئێران، بەرپرسێکی باڵای ناتۆ بە کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاندووە، بەریتانیا لە ئێستادا "سەرکردایەتی پلانەکان" دەکات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەم بەرپرسەی ناتۆ، بەریتانیا سەرپەرشتی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک دەکات کە زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان لەخۆ دەگرێت و زۆربەیان ئەندامی ناتۆن.

گوتوشیەتى: ئامانجی سەرەکیی ئەم هاوپەیمانییە "کردنەوەی گەرووی هورمز و پاراستنی ئازادیی دەریاوانییە".

هەرچەندە وردەکاریی شێوازی جێبەجێکردنی پلانەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەرپرسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەوان سەرقاڵى گفتوگۆن لەسەر ئەوەی چ کارێک لە چ کاتێکدا ئەنجام بدەن، ئەمەش جێگیرکردنی پێشوەختەی کەرەستە و توانا سەربازییەکان لە ئێستاوە لەخۆ دەگرێت."

ئەم جووڵەیەی ناتۆ لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ بە توندی ڕەخنەی لە هاوپەیمانێتییەکە گرتبوو. ترەمپ شەوی یەکشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "من لە ناتۆ زۆر نائومێدم، ئەوان لە پەنای ئێمە نەبوون. ئێمە تریلیۆنەها دۆلار بۆ ناتۆ خەرج دەکەین، کەچی ئەوان بۆ پشتگیریی ئێمە ئامادە نەبوون."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.