ڕاستەوخۆ

بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا: ئەمریکا بەردەوام بێت لە چەتەیی دەریایی وەڵامی توندی دەبێت

reset font size increase font size

بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای ئەمریکا بەردەوام بێت لە گەمارۆدان و چەتەیی دەریایی لە ناوچەکەدا، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ کاردانەوەی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەموو کاتێک ئامادەترن بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی خاک و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیان.

هەروەها جەخت کراوەتەوە، ئێران بە وردی چاودێری جووڵەی ئەمریکا  لە ناوچەکە و گەرووی هورمز دەکات.

بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا دەشڵێت، "ئەمریکا پێشتریش توانای هێزی هێرشبەری ئێرانی بینیوە". هەروەها هۆشداریی داوە، لە ئەگەری هەر "دەستدرێژییەکی نوێی ئەمریکی-ئیسرائیلی"، زیانی زۆر قورستریان پێ دەگەیەنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.