ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر، کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمانى هەژاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى زیانە گیانى و مادییەکانى ڕووداوەکە بەردەست نیە.
دەشڵێن، لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشدارییان داوەتە دانیشتوانى ناوچەکە لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی تسونامی.