بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ده‌سه‌ڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ هاوڵاتیدا جێبەجێ کرد، کە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە و كوشتنی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان، دەستگیر کرابوون.
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سزای لەسێدارەدانی هەریەک لە مەهدی قاسمی، ساڵح محەمەدی و سەعید داودی، لە شاری قوم جێبەجێ کراوە.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی جه‌نگدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران چه‌ندین كه‌سیان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، یان سیخوڕییكردن بۆ ئیسرائیل، ده‌ستگیر كردووه و به‌شێكیشیان له سێداره دراون.
جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم گیراوانە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی دادوەریی و پۆلیسی ئێران هەڕەشەی توندیان لە هاوڵاتیان کردووە و ڕایانگەیاندبوو، هەر کەس بەشداریی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بکات، وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.