ڕاستەوخۆ

به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی وێستگەی ئەتۆمی ڕوسیا ئێرانیان جێهێشت

reset font size increase font size

به‌هۆی زیادبوونی هێرشه‌كان و زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، کارمەندانی ڕوسی لە وێستگەی ئەتۆمی "بوشێهر" لە ئێران دەستیان بە جێهێشتنی وڵاتەکە کردو وێستگه‌كه‌ چۆڵكرا.

ڕۆساتۆم کۆمپانیایەکی وزەی ئەتۆمی ڕوسییە و لە بنکەی "بوشێهر"ی ئێران کار دەکات، ڕایگەیاندووە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەشێکی زۆری کارمەندەکانی لە بنکەکەیان لە ئێران کشاندوەتەوە، بەڵام هێشتا سەدان کرێکاری دیکەیان لەوێ ماونەتەوە.

ئەلێکسی لیخاچۆڤ، سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆساتۆم ڕایگەیاندووە، 150 کارمەندیان بە شەوێک "بوشێهر"یان بەجێهێشتووە و لە ڕێگای ئەرمینیاوە دەگەڕێنەوە بۆ ڕوسیا.

هێشتا نزیکەی 450 کارمەند لەم وێستگەیەدا جێگیرن، کە تاکە وێستگەی ئەتۆمی کارپێکراوی ئێرانە.

ڕوسیا لە ماوەکانی ڕابردودا و دوای پەرەسەندنی ململانێکان ڕایگەیاندبوو، کارکردنیان لەسەر ئەو پڕۆژانە وەستاندوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.