پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی دژە تیرۆردا، چوار کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی و کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێران دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس، دەستگیرکراوەکان پێکهاتوون لە هاوڵاتییەکی ئێرانی و سێ کەسی دیکە، کە خاوەن ڕەگەزنامەی بەریتانی – ئێرانین.
دهشڵێ، ئەم کەسانە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت، هاوکاریی دەزگایەکی هەواڵگریی بیانییان کردبێت.
پۆلیسی لهندهن ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکە پەیوەستە بە گومانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەسەر چاودێریکردنی ژمارەیەک کەسایەتی و شوێنی تایبەت بە جووەکانی نیشتەجێی لەندەن.