سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگه‌یاند، دژیه‌تییكردنی جووه‌كان له وڵاته‌كه‌ماندا جێگه‌ی نابێته‌وه.
كییه‌ر ستامه‌ر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، به تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر سەر ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاریی کۆمەڵگەی جووه‌كانی لە لەندەن کرد.
ستارمەر نوسیویه‌تی " ئەم بەیانییە بەم هەواڵە ترسناکە لە خەو هەستاین، با هەموو لایەک بزانن، هیچ شوێنێک بۆ دژایەتیی جووه‌كان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا نییە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له خه‌ڵكیش كردووه، هەر کەسێک زانیاری لەسەر "تاوانباران" هەیە دەستبەجێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23-3-2026 پۆلیسی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هێرشێکدا چوار ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی کۆمەڵگەی جووه‌كان لە ناوچەی گۆڵدێرس گرین سووتێنرا.
پۆلیس ڕووداوه‌كه‌ی وه‌ك تاوانێكی به ئه‌نقه‌ستی دژه جوله‌كه ناوبردووه و ده‌ڵێت، به دوای سێ تۆمه‌تباره‌وه‌ن، كه تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.