ڕاستەوخۆ

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: ئاساییە ته‌لئه‌بیب دەستبەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت

reset font size increase font size

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی ئینجیل ئاساییه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگرێت، چونكه‌ ئه‌و خاكه‌ دراوه‌ به‌ ئه‌براهام (په‌یامبه‌ر ئیبراهیم).

مایک هوکابی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تاکەر کارڵسن، پێشکەشکاری پێشووی فۆکس نیوزدا دەڵێ، خودا بەڵێنی بە نەوەکانی ئەبراهام داوە، لە میسرەوە بۆ رووبای فوڕات خاکی هۆزەکانی (یەبووسییەکان، کەنعانییەکان، ڕەفایییەکان، حیتییەکان هتد) دەکەوێتە دەستیان.

کارڵسن پرسیاری ئەو ناوچانەی لە باڵوێزی ئەمریکا کرد، کە بەگوێرەی قسەکانی هوکابی ئەو خاکەی باسی دەکات ئوردن، سوریا، لوبنان، سعودیە و عێراق دەگرێتەوە، لە وەڵامدا باڵوێزی ئه‌مریكا گوتی، نازانم ئیسرائیل پێشڕەوی دەکات بۆ ئەو ناوچانە دەکات یان نا، بەڵام مافی خۆیەتی ده‌ست به‌سه‌ریاندا بگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.