ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی: پێویستە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییەوە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان، هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کورد.

سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزی کردەوە و ڕایگەیاند: "ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی."

بافڵ تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە ئەم دەرفەتە بۆ یەکخستنی ڕیزەکان بقۆزنەوە و ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ئەم جەژنە "هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان، تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.