ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی: پڕۆسەی ئاشتی بەردەوامە و سەرکەوتووە

reset font size increase font size

 

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک پرسی گرنگی ناوخۆیی و ناوچەیی و ڕایگەیاند کە هێشتا دەرفەت لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەکاندا هەیە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ کەمکردنەوەی ململانێکان؛ چونکە تاوەکو گفتوگۆ و وتوێژ بەردەوام بێت، هەمیشە ئەگەری دۆزینەوەی چارەسەر لە ئارادایە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەردەوامیی قسەکانیدا لە کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی، ڕەخنەی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لە ئەستۆی ئەواندایە.

تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەبێت مەسعود بارزانی و سەڵاحەدین بەهادین ڕۆڵی "مامێکی گەورە" بگێڕن و بە ڕاوێژ کێشەکان چارەسەر بکەن، چونکە ئەگەر وا نەبێت، حکومەتێک هاوشێوەی ئەوەی پێشوو دروست نابێتەوە.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئەمریکا بۆچوونی جیاواز لەسەر ئێران هەیە، بەڵام عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی هێنانەدی سەقامگیرییەوە دەتوانن هاوشێوەی پاکستان ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان هەردوولادا بگێڕن، چونکە ئەوان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ تاران و واشنتن هەیە و بە گەشبینییەوە لەو دۆخە دەڕوانن.

بەتایبەت کە ئێران لە ڕووی سەربازییەوە لاواز بووە، بەڵام لە زۆر ڕووی تەکنەلۆژیی ترەوە بەهێزتر بووە و ئێستا بە موشەکی زۆر هەرزان، موشەکی ملیۆن دۆلاری دەخاتە خوارەوە، لە کاتێکدا قوباد تاڵەبانیش تازە لە واشنتن گەڕاوەتەوە.

لە کۆتاییدا، بافڵ تاڵەبانی هیوای خواست کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا باشتر بێت، چونکە لە ئێستادا هەماهەنگییەکی زۆر باشیان هەیە و لە داهاتوودا چەندین پڕۆژەی هاوبەش هەن کە لەگەڵ برا تورکەکانماندا ئەنجامی بدەن، لە کاتێکدا کە پڕۆسەی ئاشتی بە بەردەوامی و سەرکەوتوویی دەبینێت و جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت لایەنە کەمینەکان لە تورکیا و لە بەغداشدا ڕۆڵی کاریگەری خۆیان هەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.