سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق له بەغداد کۆبوونه‌وه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێكرد.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نوسیوویەتی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ـی نیسانی 2026، لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان له باره‌ی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق كردووه، هه‌روه‌ها جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان كردووه‌ته‌وه.
تاڵەبانی باسی له‌وه‌شكردووه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستوری بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.
كۆبوونه‌وه‌کە له كاتێكدایه، ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.