سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، پارتەکەی بە تەواوی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات بۆ لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوە کرد، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی لەو دەستپێشخەرییە دەڕوانن و پشتگیری لێدەکەن.
جەختی لەوەش کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی سەرەکی، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی.