ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، پێده‌چێت ئه‌م هه‌فته‌یه، یاخود ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، مالیكی به فه‌رمی له به‌ربژێربوونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكشێته‌وه، یاخود چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوی كه‌سێكی تر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ڕابگه‌یه‌نن.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر مالیكی بكرێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گشت هاوكارییه‌كانی سه‌ر عێراق ده‌بڕین" ئەوەش ناکۆکی خستووەتە نێو ماڵی شیعەکان و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئەوەدان مالیكی به‌رده‌وامبێت و به‌شه‌كه‌ی تریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا‌ن بكشێته‌وه.