ڕاستەوخۆ

ئەندامێکی مەجلیسی پژاک: پێویستە ڕژێمی ئێران بگۆڕێت و کوردیش گەرەنتی داهاتووی تورکیایە

reset font size increase font size

ئەندامێکی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕادەگەیەنێت، کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و چیتر دۆخی هەنووکەیی قبوڵ ناکەن، جەختیش دەکاتەوە کە هێزی کورد کارەکتەرێکی سەرەکییە لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا.

مەزڵوم حەفتەن، ئەندامی مەجلیسی پژاک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "میزۆپۆتامیا" تیشکی خستە سەر ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگەیاند، "پێویستە ڕژێمی ئێران گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا بێت."

ناوبراو ئاماژەی بە هۆشیاریی کورد دا لە بەرانبەر ململانێکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران و گوتی، "دەیانویست کورد ببێتە پیادەی ئەجێندای کەسانی دیکە و بکەوێتە داوی ئەم جەنگەوە کە لەناوچوونی کوردی تێدا بوو، بەڵام ئێمە حەقیقەتەکەمان باش خوێندەوە؛ کورد خاوەن هێزە و خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات."

سەبارەت بە پرسی کورد لە باکووری کوردستان و دەنگۆکانی پڕۆسەی چارەسەری لەو وڵاتەدا، حەفتەن پشتیوانیی پژاکی بۆ هەر هەنگاوێکی ئاشتییانە دەربڕی و ڕایگەیاند: "کورد گەرەنتی ئاسایش و داهاتووی تورکیایە. سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەری کاریگەریی ئەرێنی بەسەر تەواوی ناوچەکەوە جێدەهێڵێت."

له‌ کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەو ئەندامەی مەجلیسی پژاک جەختی کردەوە کە کورد زیاتر لە 100 ساڵە لە پێناو مافەکانیدا بەرگری دەکات و لەم قۆناغەدا ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، گوتیشی: "لە ئێستادا کورد کارەکتەرێکی سەرەکییە و هەر لایەنێک هێزی گەلی کورد بەهەند وەربگرێت، سەرکەوتوو دەبێت".

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.