ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

reset font size increase font size

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چه‌ند پرسێك کۆدەبێتەوە، دیارترینیان جێگیرکردنی پشکی هەرێمه‌ لە بودجەی گشتی عێراق بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێری.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کە لە كۆتاییه‌كانی ساڵی 2024 کرا. تێیدا رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (بەدەر لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان) بە فەرمی بە 14.1% دیاریکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان راپۆرتێک دەخاتەڕوو بۆ بەدواداچوونی پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بەم رێژەیەوه‌ بۆ دەستنیشانکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا.
لە بڕگەی دووەمدا، یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییان و گیراوانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق، تاوتوێ ده‌كرێت.
بڕگەی سێیەمی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبەت دەبێت بە پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە "پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان" کە لە چوارچێوەی خەرجیی سەروەری لەلایەن بەغداده‌وە دابین دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.