به سەرپەرشتی سهرۆكوهزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلەی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بهڕێوهچوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە ئێستادا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەکات.
هەرچەندە لە ڕاگەیەندراوەکەدا وردەکاری زیاتر نەخراوەتە ڕوو، بەڵام ئەم کۆبوونەوە نائاساییە لە کاتێکدایە ناوچەکە بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەرئێران، بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت.