ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

reset font size increase font size

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات قەرەبووی هەموو قوربانیانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەنداو بکرێتەوە.

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا کە لە شاری جنێڤ بەڕێوەچوو، بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە لە لایەن شەش وڵاتی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو و ئوردنەوە پێشکەش کرابوو.

لە بڕیارنامەکەدا، سەرکۆنەی هەوڵەکانی تاران بۆ داخستنی گەرووی هورمز کراوە، هەروەها داوایکردووە، ئێران دەستبەجێ هێرشە بێ پاساوەکان ڕابگرێت.

لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، تاران زنجیرەیەک هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە بنکەی سەربازیی ئەمریکایان تێدایە و ژێرخانی وزە و دامەزراوە مەدەنییەکانیشیانی کردووەتە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.