ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردهوه، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی سوریا، ئهمڕۆ ڕێگهی نێودەوڵەتی ئێم فۆڕ دەکرێتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، هەردوولا ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ کرانەوەی ڕێگهکە كردووه، لەمەودوا ڕێگهی نێوان شارەکانی حەسەکە، کۆبانی، عەین عیسا، تلتەمر و حەلەب بەسەر خەڵکی شارو شارۆچکەکانی ڕۆژاڤای کوردستاندا کراوە دەبن.
دەشڵێت، سەرجەم خاڵەکانی حکومەتی کاتیی و هەسەدە لە ناوچەکەدا هەڵدەگیرێن، تەنها خاڵێکی هاوبەش لە نێوان هەردوو هێزەکە لە گوندی تەویلا کە لەسەر ڕێکای سەرەکیی ئێم فۆڕە دادەنرێت.
بەگوێرەی ڕێکەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی سەرجەم ڕێگاکانی نێوان شارو شارۆچکەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە، هەروەها چاوەڕواندەکرێت دوابەدوای کشانەوەی سوپای تورکیا لە شارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی، سەرجەم پەنابەرانی ئەو دوو شارەش بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.