ڕاستەوخۆ

ئەمریکا ماوەی لێخۆشبوونی سزا نەوتییەکانی ئێران و ڕوسیای درێژکردەوە

reset font size increase font size

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە سەر داواکاریی دە وڵات، کە بە هۆی کەمبوونەوە نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیانیان بەرکەوتووە، بڕیاریداوە بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لێخۆشبوون بۆ سزا نەوتییەکانی ئێران و ڕوسیا درێژبکاتەوە.

سکۆت بێنست، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەکان، وەزارەتی دارایی دە وڵات لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشوی سندوقی نێودەوڵەتی دراو داوایانکردووە، ماوەی لێخۆشبوونی سزاکانی سەرنەوت بۆ هەریەک لە وڵاتانی ئێران و ڕوسیا درێژبکرێتەوە.

لە سەر ئەم داواکارییە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریداوە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لێخۆشبوون بو سزا نەوتییەکانی هەریەک لە ڕوسیا و ئێران درێژبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لە وڵاتانی کەنداو، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای رێکەوتنێکی کاتی بۆ دروستکردنی هێڵی ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵ ئەمریکایان کردووە. ناوبراو جەختی کردەوە، ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە سودمەند دەبێت.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی قەیرانی وزە و نەکرانەوەی گەرووی هورمز، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و دانوستکاری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئەمریکا سەرجەم گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز هەڵنەگرێت، ئێران بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە کردنەوە گەرووەکە نادات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.