ڕاستەوخۆ

ئەفغانییەکان لە شەڕێکەوە به‌ره‌و شەڕێکی دیکە هەڵدێن

reset font size increase font size

به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ڕۆژانە هەزاران هاوڵاتی ئەفغانی دانیشتووی ئێران سنورەکان تێدەپەڕێنن و بەرەو وڵاته‌كه‌یان دەگەڕێنەوە.

عەرەفات جەمال نوێنەری ئەفغانستان لە ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران، ئه‌فغانییه‌كان له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ لێشاو ڕو به‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و مەزەندە دەکرێت تا ئێستا، دوو هەزار كه‌سیان گەڕابێتنەوە ئه‌فغانستان.

 دەشڵێت، “قسەم لەگەڵ هەندێک لەوانە کردووە گەڕاونەتەوە، زۆرینەیان گوتویانە لە ترسی شەڕەکە هەڵهاتووین، بەشێکی دیکەشیان به‌هۆی بێ کاری و خراپی دۆخی ئابوری ئێستای ئێران بووه‌."

عه‌ره‌فات باسی له‌وه‌كردووه‌ ،"خەڵکەکەمان لە شەڕێکەوە هەڵدێن بۆ شەڕێکی دیکە"، بەهۆی ئەوەی ئه‌فغانستان ئێستا لە شەڕدایە لەگەڵ پاکستانی دراوسێی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.