سەرۆکكۆماری تورکیا رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تاوه‌كو كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاگری ناوچه‌كه له‌وه زیاتر بڵاو نه‌بێته‌وه.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند، دوای پێکدادانەکانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئەفغانستان و پاکستان، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران کە بە هاندانی لۆبیی زایۆنییەکان ئەنجام دراوە، دۆخەکەی ئاڵۆزترکردووە.
گوتیشی، هێرشی موشەکی و درۆنی خۆکوژ بۆ سەر وڵاتانی برا لە کەنداو، ژینگەی ناسەقامگیریی قووڵتر کردووەتەوە و بەداخەوە لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا خاکی ناوچەکەمان بە خوێن و فرمێسک تەڕ دەبێت.
سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە، وڵاتەکەی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی تورکیا گرتووەتەبەر و ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان، بۆ ئەوەی پێش بڵاوبوونەوەی زیاتری ئاگرەکە، کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.