ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ـی نزیک لە سوپای پاسداران، کوژرانی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئیرانی پشتڕاست كرده‌وه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل، ئیسماعیل خه‌تیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئیران كوژراوه.
پێشتر وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو، ئیسماعیل خه‌تیب، وه‌زیری ئیتالاعاتی ئێرانیان به‌ئامانج گرتووه و كوشتوویانه.
ئیسماعیل خەتیب، ساڵی 2021 لە کابینەی حکومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی وەک وەزیری ئیتلاعات دەستبەکاربوو، دواتریش له حكومه‌ته‌كه‌ی پزیشكیاندا، له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامبوو.
پێشتریش چه‌ندین به‌رپرسیارێتی باڵای هه‌بووه، له‌وانه سه‌رۆكایه‌تیی ناوه‌ندی پاراستن و هه‌واڵگریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی پاراستنی ئاستان قودس ڕه‌زه‌وی، كه یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانه.