دەزگای دادوەرى ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانییەک بەناوی عامر رامش جێبەجێ کرا.
ماڵپەڕی میزان بڵاویکردەوە، عامر رامش بە تۆمەتی بەغی و بۆسە دانان بۆ هێزە سەربازییەکان، هەروەها ئەندامێتی لە گرووپی جەیشولعەدل سزای لەسێدارەدانى بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پارێزەران گومانێکی زۆریان لە دروستی ئەو دانپێدانانە هەیە کە لەژێر فشار و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا لە دەستگیرکراوان وەردەگیرێن.
