ڕاستەوخۆ

ئێران لەبارەى گەرووی هورمز داواکارییەک ئاڕاستەى ڕوسیا دەکات

reset font size increase font size

ئاژانسى ڕووسی گازێتارو بڵاویکردەوە، ئێران داوای لە وڵاتەکەمان کردووە کە لە ئەنجومەنى ئاسایش ڕێگری لە پەسەندکردنی بڕیارنامەی بەحرەین سەبارەت بە گەرووی هورمز بکات، چونکە ئەو هەنگاوە دۆخى ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات.

پێشتریش عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو: پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر دەکات و ئەم هەنگاوە چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو زیاتریان دەکات.

هەروەها، بەپێ هەواڵێکى ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، بەحرەین و ئیمارات کار لەسەر بڕیارنامەیەک دەکەن، دەستپێکردنەوەى جوڵەى کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا لەڕێگاى سەربازییەوە بێت.

ڕۆژنامەکە لە زارى بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان باسیلەوەکردووە، هەریەکە لە ڕوسیا، چین و فەڕەنسا ڕێگری لە بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن کە ڕێگە بە بەکارهێنانی هێز دەدات بە مەبەستى کردنەوەی گەرووی هورمز.

ئەوەش هاتووە، مۆسکۆ، پەکین و پاریس هەوڵەکەى وڵاتانی عەرەبیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کردەوەی سەربازی دژی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پوچەڵکردەوە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.