نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەریەکە لە وڵاتانى بەحرەین، سعودیە، قەتەر، ئیمارات و ئوردن دەکات قەرەبووى وڵاتەکەیان بکەنەوە، چونکە پاڵپشتى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیلیان کردووە بۆسەر وڵاتەکەیان.
ئەمیر سەعید ئیراڤانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامێکى لەبارەى دۆخى وڵاتەکەى ئاڕاستەى ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە، بەحرەین، سعوودیە، قەتەر، ئیمارات و ئوردن، دەبێ قەرەبووی ئێران بکەنەوە.
دەشڵێت: ئەو وڵاتانە تەنها خاکى خۆیان بۆ دەستدرێژی دژی ئێران بەکارنەهێناوە، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا ڕاستەوخۆ بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە.