وەزارەتی دادی ئێران ڕایگەیاند، عیرفان کیایی یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئەسفەهان بە تۆمەتی سیخوڕی و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان ئێران لەسێدارەدرا.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ عیرفان کیایی یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئێران بەتۆمەتی ئەندامێتی لە دەزگای هەواڵگری مۆساد و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسێدارەدرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگای دادوەری ئێران بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی دادگاییکردن و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی دژی ئاسایشی نیشتمانی کارییانکردووە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، پێشتر هۆشدارییان دابوو سەبارەت بەوەی دەزگا ئەمنییەکان دەستییانکردووە بە وەرگرتنی داپێدانانی زۆرەملێ و دروستکردنی دۆسیە بۆ دەستگیرکراوانی دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران و بەردەوامن لە سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازی لە ناوخۆی وڵاتدا.