ڕاستەوخۆ

ئیسماعیل بەقایی: ئێران دانوستان و ئاگربەست قبوڵ ناکات

reset font size increase font size

 ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چیدی "سوڕی شومی" شەڕ و دانوستاندن و ئاگربەست قبووڵ ناکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاران هیچ بژاردەیەکی دیکەی جگە لە "ڕووبەڕووبوونەوەی توند" لەبەردەم نەماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە گوتی، "ئێستا تەواوی گەل بۆ بەرگریی لە ئێران لە بەرامبەر ئەم شەڕە نادادپەروەرانە و دەستدرێژکارییەدا یەکگرتوون".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وڵاتانی دراوسێمان لە ناوچەی کەنداوی فارس بە دوژمن نازانین، چەندین جار گوتوومانە کە بەردەوام بین لە پەیوەندیی باشی دراوسێیەتی لەگەڵ هەموویان، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەمریکا و ئیسرائیل خاکەکانیان بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران دەقۆزنەوە".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوو، ئێرانییەکان داوای ڕاگرتنی شەڕ و دانوستانیان لێکردووە، بەڵام بەپرسانی ئێران ڕەتیدەکەنەوە ئەو داوایەیان کردبێت.

لە 28ـی شوباتەوە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.