ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: لەگەڵ حکومەتی لوبنان کۆدەبینەوە و ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵڵا ڕەتدەکەینەوە

reset font size increase font size

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا لە واشنتن لەگەڵ حکومەتی لوبنان دەست بە گفتوگۆی فەرمی دەکەن دەشڵێت، ئامادە نین هیچ گفتوگۆیەک لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان بکەن.

یەحیێل لێیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، تەل ئەبیب ڕەزامەندی نیشانداوە ڕۆژی سێشەممە 14ـی نیسانی 2026، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی لوبنان دەست پێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە باس لە ئاگربەست لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵا بکات، کە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و بەربەستی سەرەکیی بەردەم ئاشتیی نێوان هەردوو وڵاتیشە".

ئەمە لەکاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی ڕابردوو و دوای هێرشی موشەکی حزبوڵڵا، هێرشێکی بەرفراوانی لە ئاسمان و زەوییەوە بۆ سەر خاکی لوبنان دەستپێکردووە.

ئیسرائیل دەڵێت، ئەو ڕێککەوتنەی ڕۆژی شەممە 11ـی نیسانی2026، لە ئیسلام ئاباد لەنێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ دەکرێت، لوبنان ناگرێتەوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە چەند هەفتەی ڕابردووی شەڕ و پێکدادانەکاندا زیاتر لە هەزار و 950 کەس لەو وڵاتە کوژراون. تەنیا لە چوارشەممەی ڕابردوودا، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 350 کەس کوژران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.