ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل دەستی بەسەر بەشێکی دیکەی خاکی سوریادا گرت

reset font size increase font size

کەناڵی عەرەبییە حەدەس بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی لە ناو خاکی سوریادا، لە ئێستادا ناوچەی قونەیترەیان جێهێشتووە چەند گوندێکی دیکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

هەروەها، سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکانی باشووری سوریا لەنێو شارو شارۆچکەکاندا خاڵی پشکنینی داناوە، هەڵمەتی گەڕان لە نێو ماڵە مەدەنییەکانی ناوچەکە دەستپێکردووە.

کەناڵەکە بڵاویكرده‌وه‌، لە دوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد سوپای ئیسرائیل، 21 جار لەناو خاکی سوریا چه‌نیدن پیشێلکاری کردووە، لەوانەش دەستگیرکرنی خەڵک و رێگریکردن لە قوتابیان، له‌گه‌ڵ تێکدانی زەویە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچانە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئیسرائیل ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریادا گرتووه‌ لەوانەش گوندەکانی کودنا، سویسە، عین زیوان، تەل ئەحمەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.