ڕاستەوخۆ

ئۆكراین به موشه‌ك بۆردومانی رووسیای كرد 

reset font size increase font size

سوپای ئۆكراین رایگه‌یاند، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی موشه‌كی بالیستییان له‌ناوچه‌ی ئۆدمۆرتیای رووسیا به‌ موشه‌ك بۆردومان كردووه‌.

سوپای ئۆكراین له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئه‌و كارگه‌ روسییه‌ی بۆردومانیان كردووه‌، موشه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ری كورت مه‌ودا و تۆبل ئێمی دوور مه‌ودا دروستده‌كات.

ده‌شڵێت، كارگه‌یه‌كی دیكه‌ی دروستكردنی موشه‌كی رووسیان له شاری ڤۆتكینسكی ‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری مۆسكۆ بۆردومان كردووه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی خاپوریان كردووه‌.

جه‌نگی روسیا و ئۆكراین پێی ناوه‌ته‌وه‌ ساڵی چواره‌مه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كان بۆ راگرتنی جه‌نگه‌كه‌، به‌ڵام شه‌ڕی درۆنیی و بۆردومانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌، ڤلادیمێر زیلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و روسیا ده‌یانه‌وێت له‌ به‌رامبه‌ر راگرتنی جه‌نگ، ئۆكراین ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی دۆنباس بێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كارێكی مه‌حاڵه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.