ڕاستەوخۆ

ئۆجالان: کاتی ئەوەیه‌ سیاسەت وڵات بەڕێوەببات نەک چەک

reset font size increase font size

عەبدوڵا ئۆجالان، لە زیندانی ئیمرالییەوە پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی یەکگرتنی نیشتمانی، خوشک و برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیا ئاراستە کرد و راپۆرتەکە وەک سەرەتایەکی مێژوویی و دەرفەتێکی نوێ بۆ چارەسەری ئاشتییانە ناودەبات.

 ئۆجالان ئاماژە بەوەدەکات، ئەم راپۆرتە بەرهەمی ئەو پرۆسەیە، لە ئیمرالی دەستی پێکرد و بە ئیرادەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی گەیشتووەتە ئەم قۆناغە.

جەختیش دەکاتەوە، پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندی ناوەڕۆکە یاسایی و دامەزراوەییەکانی بن بۆ ئەوەی پرسی چەک بە تەواوی کۆتایی پێبێت.

لە پەیامەکەی ئۆجالاندا هاتووە، راپۆرتەکە کۆتایی نییە، بەڵکو سەرەتایە، نابێت وا تێبگەین ئەم راپۆرتە هەموو کێشەکان چارەسەر دەکات، بەڵکو تەنها دەرگایەکی نوێی بۆ دیموکراسی کردووەتەوە، سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، تەنها بە بەردەوامیی خەبات لە رێگەی دیالۆگەوە مسۆگەر دەبێت.

 ئۆجالان ده‌شڵێ، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سیاسەت، کارەکانی وڵات به‌ڕێوه‌ببات، نەک چەک، داواش لە هەموو هێزە دیموکراسیخوازەکان دەکات، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دەرفەتە بکەن و رێگە نەدەن هیچ لایەنێک پرۆسەی ئاشتی تێک بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.