میدیاکانی ئوسترالیا لە زاری حکومەتی ئهو وڵاتهوه بڵاویانکردوەتەوە حکومەت رهتیكردوهتهوه رێگه به گهڕانهوهی 34 ژن و منداڵی داعشی وڵاتهكهی بدات كه له سوریا دهستبهسهرن.
ئهمڕۆ یەکشەممە تۆنی بێرک وەزیری ناوخۆی ئوستورالیا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕۆژنامەی سەندەی تەلەگرافدا هاتبوون و باسیان لەوەکردووە حکومەتی ئەو وڵاتە دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی خێزانەکانی داعش.
بێرک دەڵێت، ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە گوایە ئێمە لەگەڵ لەگەڵ ئەمریکا لەو بارەیەوە کۆبوینەتەوەو سەرقاڵی ئامادەکاری گەڕانەوەی خێزانە داعشە ئوستورالییەکانین.
لە ئێستاد گەڕانەوەی کەسوکاری چەکداری داعش پرسێکی گەرمی سیاسییە لە ئوسترالیا، کە بووەتە هۆی زیادبوونی دەنگی جەماوەری پارتی ڕاستڕەو و دژە کۆچبەری "یەک نەتەوە" بە سەرۆکایەتی پاولین هانسن.
گروپی چەکداری داعش لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی لە ئوسترالیادایە و ئەندامێتی لەو گروپە سزای 25 ساڵ زیندانییە. هەروەها ئوسترالیا ڕەگەزنامەی هاوڵاتیبوونی وڵاتەکەی لە هەرکەسێک دەسەنێتەوە کە ئەندامی گروپی تیرۆرستی داعشن.