ماڵپەری هەواڵی ئاکسیۆس لەزاری نێوەندگیرێک و بەرپرسێکی ئەمریکییەوە باسی لە ڕێککەوتنەکەی تاران و ئەمریکا کردووە کە ترەمپ دەڵێت بەم نزیکانە واژۆ دەکرێت.
ماڵپەری ئاکسیۆس، بڵاویكردهوه، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئێران دەستبەجێ گەرووی هورمز دەکاتەوە بەبێ وەرگرتنی باج ، لەبەرانبەریشدا، واشنتن سزاکانی سەر ئێران کەمدەکاتەوە.
هەروەها، ئاگربەستی تاران و واشنتن بۆ ٦٠ رۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە، ئەمجارە ڕێککەوتنەکە لوبنانیش دەگرێتەوە، لەو ماوەیەدا دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ ئاکسیۆس کردووە، ئێران و ئەمریکا لەسەر ڕەشنووسێک ڕێککەوتوون، بەڵام هێشتا پێویستیان بە ڕێککەوتنی کۆتایی هەیە.
ئاژانسەکە دەڵێت، ئەگەر لە ماوەی ئەو ٦٠ رۆژەدا، گەشتنە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەوا هەردوولا ڕێککەوتنێکی دیکە دەکەن تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.