ڕاستەوخۆ

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تەقتەق زیاد دەکرێت

reset font size increase font size

دوای تێپەڕینی نزیکەی دوو ساڵ لەوەستانی، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تەقتەق دەستپێدەکاتەوە، قایمقامی تەقتەقیش دەڵێ، ئامانجمانە ئاستی بەرهەمهێنانی زیادبکرێت.

ئاسۆ مستەفا قائیمقامی تەقتەق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، کۆمپانیایەک کار لەسەر پەرەپێدانی کێڵگەکە دەکات، بەو ئامانجەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاستی بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە بەرزبکرێتەوە، سەرجەم بیرەکانی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بخرێنەوە کار.

دوای وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، له‌ ساڵی 2023، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی تەقتەق ڕاگیرا، ئێستا دووبارە کارکردن لەو کێڵگەیە بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری کەرتی وزە دەستی پێکردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.