ڕاستەوخۆ

ئازەربایجان هاتوچۆی بارهەڵگر لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە

reset font size increase font size

حکومەتی ئازەربایجان ڕایگەیاند: ئازەربایجان لە ڕۆژی 10ی ئازاردا هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر سنورەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە و ئەستەنگ و بەربەستەکان لادەبرێن.

دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاگرتنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی حکومەتی ئازەربایجان بڵاویکردەوە: ئازەربایجان لە ڕۆژی 10ی ئازاردا هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر سنورەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە.

ڕۆژی 5ی ئازار، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە فڕۆکەخانە و قوتابخانەیەکی نزیک گەڕەکێکی شاری نەخچیڤان کەوتنە خوارەوە و بە هۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

دوای ئەوە ئیلهام عەلیڤ، سەرۆکی ئازەربایجان ئەو هێرشەی بە هێرشێکی تیرۆریستی ناوبرد و گرژی کەوتە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتەوە.

دوای ئەو بۆردومانەش، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەسەر سنوری ئازەربایجان و ئێران بە تەواوی ڕاگیرا و زیاتر لە هەزار و 500 شۆفێری بارهەڵگری ڕوسی لە ئێران گیریان خوارد.

ئاسایبوونەوەی هاتوچۆی بارهەڵگری نێوان هەردوو وڵات دوای ئەوە دێت، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕەتیانکردەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەوە هەبێت بۆ سەر ئازەبایجان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.