ڕاستەوخۆ

ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا

reset font size increase font size

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکی بەپەلەدا،داخستنی تەواوەتیی ئاسمانی ناوچەی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی (کە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرێتەوە) بە ڕووی سەرجەم گەشتە مەدەنی و بازرگانییەکاندا بۆهۆی "سەرهەڵدانی بارودۆخێکی کتوپڕی فریاگوزاری و تێکچوونی زیاتری دۆخی ئەمنیی ناوچەکە" ڕاگەیاند.

هەروەها مۆڵەتی فڕینی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەو سنوورە بە تەواوی هەڵوەشاندەوە.

ئەم بڕیارە کتوپڕ و نائاساییەی تاران لە کاتێکدایە کە دەنگۆ و زانیاریی هەواڵگریی بەهێز لەبارەی ئامادەکاریی چڕی سوپای ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئامانج و بنکەکانی ناوخۆی ئێران بڵاوبووەتەوە.

 سەرەڕای ئەوەی کە هاوتەریب لە پشت پەردەوە هەوڵە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەرست بەردەوامییان هەیە.

بەگویرەی ڕێنوێنییە نوێیەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران، بۆ کۆنترۆڵکردنی توندوتۆڵی ئاسایشی ئاسمانی، لەمەودوا لە کۆی گشتیی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە تەنیا ڕێگە بە هەشت فڕۆکەخانەی سەرەکی و ستراتیژی دەدرێت کە چالاکییەکانیان بەردەوام بکەن، ئەویش بەو مەرجە توندەی کە بۆ هەر گەشتێکی ئاسمانی چوون و هاتن دەبێت مۆڵەتێکی نوێ و جیاواز لەلایەن ناوەندە باڵا ئەمنی و سەربازییەکانەوە دەربکرێت.

ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گەیشتنی ئاستی ئامادەباشیی سەربازیی ئێران بۆ بەرزترین قۆناغ لە ترسی دەستپێکردنەوەی پێکدادانە ڕاستەوخۆکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.