ڕاستەوخۆ

سکرتێری ناتۆ: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆر پێویست بوون

reset font size increase font size

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هێرشە سەربازییە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە "پڕ بە پێست" بوون.

ڕووتە ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی لووتکەی سەرۆک و ڕێبەرانی ناتۆ لە ئەنقەرە، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: "کاتێک ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ئارادایە و ئێران بە شێوازێکی بەرفراوان پێشێلی دەکات، من پێموایە یەکجار پێویست و گرنگە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی و بە هێزەوە وەڵامی بداتەوە".

ئەم لێدوانەی ئەمینداری گشتیی ناتۆ هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی 36ـەمین لووتکەی ناتۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە، کە تێیدا دۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە و جیهان و ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە لایەن وڵاتانی ئەندامەوە تاوتوێ دەکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.