ڕاستەوخۆ

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: بەهۆی گەمارۆ توندەکانەوە هەناردەکردنی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سفر

reset font size increase font size

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆ توندەکانی وڵاتەکەیەوە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ گەیشتووەتە سفر بەرمیل، هیچ نەوتێکی ئەو وڵاتە لەسەر ئاو نەماوە و تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانیشی بۆ دەرەوەی وڵات پەکخراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز"ـی ئەمریکی، سکۆت بێسێنت ڕایگەیاند، بەهۆی ڕێکارەکانی واشنتن لە چەند مانگی ڕابردوودا، توانیویانە ئاسایشی هەناردەی نەوت لە کەنداو بپارێزن، ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی 1.2 ملیار بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا گوازراوەتەوە لە کاتێکدا پشکی ئێران سفر بووە و ئێستا هیچ نەوتێکی لەسەر ئاو نەماوە و بەتەواوی لە جیهان دابڕاوە.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا تیشکی خستە سەر هەڵمەتی گۆشەگیرکردنی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بەتەواوی لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەکخراون و دەسەڵاتداران و دەوڵەمەندەکانی ئەو وڵاتە چیدی ناتوانن سەردانی کەسوکار یان سامانەکیان لە ئەورووپا بکەن.

بێسێنت ئەوەشی خستەڕوو، واشنتۆن بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە قاچاخەکانی گوێزەرەوەی نەوت و بلۆککردنی دراوە دیجیتاڵییەکانی سەر بە ئێران، هاوکات دڵنیاییدا، که تاران بە هیچ جۆرێک ناتوانێت ڕێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکانی گواستنەوە لە گەرووی هورمزدا بکات، بەهۆی ئەوەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تەواوی ڕێڕەوەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.